بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی دیمۆکرات بە ناساندنی بەربژیرێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق چووەتە کێبڕکێی یەکێتییەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوان دوو پارتەکە، سەرۆککۆماری عێراق دوای ڕووخاندنی سەددام بەردەوام بۆ یەکێتی نیشتمانی بووە.
هەوڵی پارتی بۆ ناساندنی بەربژێری سەرۆک کۆماری، دژایەتی نێوان ئەو دوو پارتە کوردییە و دەسەڵاتدارانی هەرێمی توند کردووەتەوە. بەڵام گۆڤاری میدل ئیست ئای لە زمانی ڕێبەرانی پارتیەوە گێڕاویەتەوە کە ئەو پارتە لە ڕاستیدا بەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە نییە بەڵکوو بە هاتنە کێبڕکێ لەگەڵ پارتی بۆ ئەو پۆستە، دەیەوێت ئەو پارتە بۆ ڕادەست کردنی کۆنترۆڵی پارێزگای کەرکووک گوشار دەخاتە سەر پارتی دیمۆکرات.
Your Comment